دەستگیر کرا
له به‌ر “توكتوك”ـهکەی سه‌ری گه‌نجێكی بڕی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه خه‌ڵكی عێراق به هه‌واڵێكی شۆكهێنه‌ر و ناخۆش خه‌به‌ریان بووه‌وه، گه‌نجێك له پێناو دزینی “توكتوك” گه‌نجێكی دیكه‌ی سه‌ربڕیوه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی دیكه‌شی لێداوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21.10.2023 رایانگه‌یاند، گه‌نجێك له قه‌زای ریفاعی له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، گه‌نجێكی دیكه‌ی سه‌ربڕیوه و چوار چه‌قۆی دیكه‌شی لێداوه و كوشتوویه‌تی، له پێناو ئه‌وه‌ی ماتۆڕه‌كه‌ی سێ تایه‌كه‌ی بدزێت، ئه‌و جۆره‌ی كه به توكتوك به‌ناوبانگه.
رووداوه‌كه له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای قه‌زاكه روویداوه و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای زیقار رایانگه‌یاند، دوای یه‌ك سه‌عات له رووداوه‌كه بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه.
لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، “بكوژ هه‌وڵی داوه توكتوكی كوژاوه‌كه بدزێت”.
به پێی زانیارییه‌كان كوژراوه‌كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه پزیشكی دادی شاره‌كه‌ی.