20 هەزار یەکەیە

وەبەرهێنان داوای وەبەرهێن دەکات بۆ دروستکردنی یەکەی کرێنشینان

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بانگهێشتی وەبەرهێنەران دەکات بۆ پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵ بۆ دروستکردنی 20 هەزار یەکەی کرێنشینان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگی پێنجی ساڵی رابردوو لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە بڕیاری دروستکردنی 20 هەزار یەکەی بۆ کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان داوە و بڕیارە بە پێشەکیی 30% و بە قیستی 15 ساڵ پێیان بدرێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە رێگەی ئێوەوە داوا لە وەبەرهێنەران دەکەین بێن پڕۆپۆزەڵ بۆ دروستکردنی ئەو یەکانە پێشکەشی دەستەی وەبەرهێنان بکەن.

وتیشی، “یەکەکان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم زەوییەکان یەکلایی کراونەتەوە”.

بۆ وەرگرتنی ئەو 20 هەزار یەکەیە زیاتر لە 120 هەزار خێزان فۆڕمی وەرگرتنیان پڕکردووەتەوە.

“فۆڕمەکان لە رێگەی لیژنەیەکەوە بە شێوەی دادپەروەرانە جیادەکرێنەوە و ئەوانە چانسی وەرگرتنیان زیاترە کە دەستکورت و کرێنشینی راستەقینەن”، ئەوەش قسەی بەرگەشت ئاکرەییە.

دەستەی وەبەرهێنان: حەوت ناوچەی پیشەسازی لە دروستکردند...

دەستەی وەبەرهێنان: حەوت ناوچەی پیشەسازی لە دروستکردندان