لەسەرەتای قەیرانی داراییەوە

پڕۆژەکانی پیرەمەگرون وەستاون

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ناحیەی پیرەمەگرون لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیدایە، لە سەرەتای قەیرانی داراییەوە کارکردن لە 11 پڕۆژە بەتەواوی وەستاون.

بەرزان رەوف سەرۆکی شارەوانی پیرەمەگرون بە 964 وت، ئەو 11 پڕۆژە خزمەتگوزاریە لە ناحیەی پیرەمەگرون هەیە تا ئێستا جێبەجێنەکراون، سەرجەمیان پێویستیان بە نۆ ملیار و 705 ملیۆن دینارە.

یەکێک لەو پڕۆژانەی داوا کراوە ئەنجامبدرێت، دروستکردنی پارکێکی گەورەیە لەبەردەم ناحیەی پیرەمەگرون، وەک پارکێکی گەورە بناسرێت.

بەوتەی سەرۆکی شارەوانی پیرەمەگرون، پڕۆژە وەستاوەکان ئەمانەن، تێکەڵە رێژکردنی چەند کۆڵانێک و چاککردن و زیادکردنی چینێک قیر بۆ دوو شەقامی سەرەکی، درێژکردنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی بەردەم کتێبخانەی گشتی، قیرتاوکردنی زۆنی یەک، چاککردنی شەقامی ناوچەی پیشەسازی، نۆژەنکردنەوەی هۆڵی بۆنەکان، دروستکردنی دوو پردی پەڕینەوەی هاوڵاتیان لەسەر رێگای سەرەکی پیرەمەگرون و دروستکردنی وێستگەی پاس.

ناحیەی پیرەمەگرون لە 28 گەڕەک پێکهاتووە و 38 هەزار و 645 ماڵی تێدایە، 44 گوندیشی لەسەرە.

پێداچونەوە: فەهمی نەبی

زبڵ پیرەمەگرونی هەراسانکردووە

زبڵ پیرەمەگرونی هەراسانکردووە