ناتوانن بەشداری خولی پلە یەکی کوردستان بکەن

یانەی رواندز بە کێشە تەوق دراوە

964+

ئاکام غەفور – رواندز

یانەی رواندز گیری خواردووە بەدەست بێ پارەیی و نەبوونی یاریگا، سەرۆکی یانەکە دەڵێت، ناتوانین بەشداری خولی پلەیەکی ئەمساڵی کوردستان بکەین.

یانەکە دوو ساڵە چاوەڕوانی تەواوبوونی یاریگا نوێیەکەیەتی کە بەهۆی بێ کەڵکی یاریگا کۆنەکەیەوە بۆی دروست دەکرێت، بەڵام سەرەڕای تەواو بوونی وادەکەی هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتایدایە و سێ مانگیشە کارکردن تێیدا وەستاوە.

یاریگاکە ناوی بانەزیۆکە و 250 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکراوە، ساڵێکە ماوەی جێبەجێکردنی تەواو بووە و بڕیاربوو لە کۆتایی ساڵی رابردوو تەواو بکرێت.

سەرهەد سەلام سەرۆکی یانەی رواندز بە 964ی وت، دەستکاری تەندەری پرۆژەکە کراوە و گۆڕاوە، هۆکاری وەستانی کارەکانی یاریگاکەش نازانین، بەم حاڵەش ناتوانین بەشداری خولی پلەیەکی کوردستان بکەین.

” تەنیا کارە سەرەتاییەکانی یاریگاکە ئەنجام دراوە ناو یاریگاکە هێشتا خۆڵە، جگە لە نەبوونی یاریگا 132 ملیۆن دیناریش قەرزارین”. سەرهەد سەلام وای وت.

یانەی رواندز کە دوو ساڵە بەشدارە لە خولی پلەیەک، لە ساڵی 1992 دامەزراوە، وەرزی رابردوو لە ریزبەندی 16ی خولەکەدا بوو کە بە بردنەوەی یاری پلەی ئۆف توانی لە خولی پلە یەک بمێنێتەوە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

كچانی رواندز نه‌یانبرده‌وه‌

كچانی رواندز نه‌یانبرده‌وه‌