کەس وەڵامیان ناداتەوە
بانکی رەشید لە خورماتوو كێشه‌ى كه‌مى كارمه‌ندى هه‌یه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
گرفتی کەمیی کارمەند کێشەی بۆ بانکی رەشید لە خورماتوو دروستکردووە، بانكه‌كه ده‌ڵێت چه‌ندینجار داوایان كردووه، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا ئێستا وادەی خەرجکردنی چەکی بانکیی جوتیارانه و ماوه‌ی تەنیا 10 رۆژیان بۆ داندراوه بۆ وه‌رگرتنى پاره‌كانیان، بەڵام لە بانکی رەشید لە خورماتوو کە شوێنی دابەشکردنی چەکی پارەکانە، به‌هۆى كه‌میى كارمه‌ند رووبەروی گرفت و سستی بووەتەوە.
گوڵشان مەولا، بەرپرسی بانکی رەشید لە خورماتوو بە 964ـی وت، ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمیی کارمەندیان هەیە چونکە ده‌ڵێت “زۆرینەی فەرمانبەرەکانمان خانەنشین بوون و ئەمەش وایکردوە مامەڵەی هاوڵاتیان زۆر بە سستی بەڕێوە بچێت”.
بەهۆی ئەوەی ئه‌م بانكه کارمەندی پێویستی نییە، كێشه‌ى زۆر بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دروستبووه.
به قسه‌ى به‌رپرسی ئه‌م بانكه، چەندینجار داوایان ئاڕاستەی سەروەی خۆیان کردووە بۆ زیادکردنی کارمەند، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن