بایكۆتیان كردبوو
ئه‌و مامۆستایانه‌ی سزادرابوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
دوای ئەوەی لە 5.10.2023 مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی بەردەڕەش بایکۆتیان راگەیاند و دواتر بەشێکیان گەڕێندرانەوە، بڕیار بوو 11 مامۆستای وانەبێژ لە ئەرکەکانیان به یه‌كجاری دووربخرێنەوە، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت، دوورناخرێنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌وامی خۆیان.
ئه‌و مامۆستایانه‌ی بڕیار بوو دووربخرێنەوە، بەوە تۆمه‌تبار بوون مامۆستایانی دیكه‌یان هانداوە بۆ راگەیاندنی بایکۆت لە ناوەندەکانی خوێندندا.
یەکێک لەو مامۆستایانه‌ی بڕیار بوو دووربخرێتەوە، به 964ی وت، “ئێمە نزیکەی دوو هەفتەیە لە ناوەندەکانی خوێندن دوورخراوینه‌ته‌وه، بەڵام دواجار لەگەڵ بەڕێوه‌بەری پەروەردە کۆبووینەوە و بڕیار درا هەموومان بگەڕێینەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و بڕیارە سبه‌ی ده‌وام بكه‌ینه‌وه”.
بەرێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش: لەشوێنی خۆمم و لانەدراوم
له لای خۆیه‌وه مه‌هدی خلیل، بەڕێوه‌بەری پەروەردەی بەردەڕەش بە 964ی وت، ئەم مامۆستایانەی بڕیار بوو دووربخرێنەوە، دووبارە دەگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن، دواجار مامۆستاکانی وانەبێژ داوای لێبوردنیان کردووە و ئێمەش لەسەر داواکانیان رازی بووین و دەیانگەڕێنینەوە بۆ قوتابخانەکان”.
وتیشی، ئێمه‌ش هەموو کات له‌گەڵ داواكاری مامۆستایانی وانەبێژین و داوای مافیان دەکەین، بەڵام ئه‌مه بە بایکۆت و زیانگەیاندن بە قوتابیان ناكرێت.
لە سنووری قەزای بەردەڕەش 184 قوتابخانە و 2000 مامۆستای وانەبێژیش هەن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا