بازنه‌ى پیرمامى شەقامی 150 مەتری سنه‌وبه‌ر رێژ ده‌كرێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
له شه‌قامى 150 مه‌ترییه‌كه‌ى هه‌ولێر پشتێنه‌یه‌كی سه‌وز له بازنه‌ى یه‌كتربڕى پیرمام دروستده‌كرێت و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستكراوه به چاندنى چه‌ند جۆرێك دار كه زۆرترینیان دارى سنه‌وبه‌ره.
ئه‌و دارانه‌ى ده‌چێندرێن ته‌مه‌نیان له سێ ساڵ كه‌متر نیه.
رێبین ئەحمەد حەوێزی، بەرێوه‌بەری ئەندازەی پاركەكان بۆ 964 رایگەیاند، زیاتر لە پێنج هەزار داری جۆراوجۆر لە بازنه‌ى یەكتربڕی رێگاى پیرمام له شەقامی خێرایی 150 مەتری ده‌چێندرێت كه زۆرینه‌یان سنه‌وبه‌رن.
وتیشی “ئه‌م دارانه به هەشت پارچەى جیاجیا ده‌چێندرێن دەمانەوێ ئەو شەقامە بكەین بە سەوزایی”.
كاره‌كانى ئه‌و پشتێنه‌یه ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌ینێت .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
+1