BBC دەرسێکی فێری هەموو میدیاکارانی جیهان کرد
964+
ژووری هەواڵ
کەناڵی BBC ناسراوە بە بێ لایەنی بەتایبەت لە روماڵکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
کەناڵەکە دەڵێت، لە هەردوولایەنەوە فشاریان لەسەرە، بەڵام ناچنە هیچ بەرەیەکەوە.
جۆن سیمبسۆن، لە بەشی نێودەوڵەتی کەناڵەکە بەم شێوەیە قسە دەکات لەسەر پیشەییبون و بێلایەنییان:
لێمان دەپرسن بۆ بە حەماس ناڵێین تیرۆریست، بەڵام ئێمە دەستبەرداری پیشەییبوونی خۆمان نابین و
هیچ وەسف و ناوێک ناخەینە پاڵ دەستەو گروپەکان.
لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم فشارمان لەسەر بوو بە نازییەکان بڵێین خراپەکار، نەمانوت
کاتێک سوپای ئیرلەندا لە ناو ئینگلتەرا تەقینەوەی دەکرد دەستبەرداری بێلایەنی خۆمان نەبووین
ئێستاش وادەمێنین، هەر ئێمە نین، چەندین دامەزراوەی دیکەش هەن لە جیهاندا بەم بنەمایە کار دەکەن