70 شوێنه‌وارناس گه‌شه به زانستیی شوێنەوارییان ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خولێكی تایبه‌ت به زانستى شوێنه‌وارى بۆ 70 شوێنه‌وارناسى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شوێنه‌واریش ده‌ڵێت، “ئه‌م خوله تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه بۆ گه‌شه‌ى زانستى شوێنه‌وارناسی كه ئه‌وان پێویستیان پێی هه‌یه”.
خوله‌كه، له‌لایه‌ن پەیمانگەی عێراقی بۆ پاراستن و نۆژنکردەوەی شوێنەوار و پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست IFPO به‌ڕێوه ده‌برێت و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
کەیفی مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور، به 964ـى وت، خوله‌كه بۆ زیاتر گه‌شه‌دانه به بوارى زانستى شوێنه‌واریى له هه‌رێمی كوردستان، هۆکارێکیشه بۆ گرنگى ئه‌و بواره، لەسەر ئاستی تاک و توانای مرۆیی شوێنەوارناسان.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى به‌شداری خوله‌كه‌یان كردووه هه‌موویان شوێنه‌وارناس و تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م بواره‌ن”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار ئه‌و بابه‌تانه‌ى له خوله‌كه ده‌وترێنه‌وه بریتین له ئەنترۆپۆلۆجی، زیۆئارکۆلۆجی، ئیسکەڤەزەیشن، فۆتۆگرامێتری، لیپیک بۆ پارچەی شوێنەواریی 3D، جیۆفیزیک، داتابەیس،، مارکیتینگ.