بەهۆکاری جیاواز

لە نۆ مانگی ئەمساڵ نزیکەی 300 ماڵ لە هەولێر سووتاون

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مالێک لە گەڕەکی باداوەی هەولێر سووتا و بەشی هەرە زۆری کەلوپەلەکانی ماڵەکە سووتا، بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، ژمارەی ئەو ماڵانەی لەم ساڵدا سووتاون گەیشتووەتە 298 ماڵ.

بەپێی ڕاپۆرتی بەرگری شارستانی هەولێر، نزیکەی دوو ملیۆ دینار زیانی مادی بەر خاوەن ماڵەکە کەوتووە.

ئاوارە مەغدید، خاوەنی ماڵە سووتاوەکە بە 964ـی وت، “لە ماڵەوە نەبووم، دراوسێیەکان ئاگاداریان کردمەوە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆرتی کارەبا لە پلاکی تەلەفزیۆن بووە”.

موقەدەم کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “لە نۆ مانگی ئەم ساڵ، 298 ماڵ لە هەولێر سووتاون، رووداوەکان لە %40یان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەشێکی دیکەی بەهۆی نەبوونی مەرجی دڵنیایی و خۆپارێزی  تەقینی بتلی غازی ماڵانەوە بووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە راپەڕین.. لە ماوەی مانگێکدا 37 رووداوی جۆراوجۆر روویا...

لە راپەڕین.. لە ماوەی مانگێکدا 37 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە