91 کەس بەشدار بوون

خولێکی هەشت پیشەیی لە سلێمانی کۆتایی هات

964+

پێشەوا محەمەد

خولێکی هەشت پیشەیی لە شاری سلێمانی کۆتایی هات، کە ماوەی مانگێک بوو بەردەوام بوو و 91 کەس بەشداریان تێدا کردبوو.

خولەکان بێبەرامبەر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی راهێنانی پیشەیی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم کرابوونەوە.

خولەکان بریتی بوون لە؛ کۆمپیوتەر، کارەبا، دورمان، دەلاکی، چاککردنی مۆبایل، پێگەیاندنی دادە بۆ باخچەکان و بازاڕگەری.

کەریم ئەحمەد، بەڕێوەبەری راهێنانی پیشەیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو خولانە لەسەر پێشنیازی وەزارەت بەردەوام دەکرێنەوە و “ئامانج لێیان فێرکردنی ئەو دەرچووە دانەمەزراو و بێکارانەن بە پیشەیەک تا ببنە خاوەن پیشەی خۆیان یان لەو بوارەی خول دەبینن لە شوێنێکی تایبەت بە پیشەکە دابمەزرێندرێن”.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار کەس بەشداریی ئەو خولە پیشەییانەیان کردووە و دوو هەزاریشیان دامەزراون.

“بۆ هەڵبژاردنی پیشەکان رەچاوی بازاڕ کراوە و ئەو خولانە دەکرێنەوە کە ئێستا خواستی زۆریان لەسەرە”، ئەوەش قسەی کەریم ئەحمەدە.

دوو سەنتەری راهێنانی پیشەیی تەکنەلۆژی لە سلێمانی دەکر...

دوو سەنتەری راهێنانی پیشەیی تەکنەلۆژی لە سلێمانی دەکرێنەوە