ڤیدیۆى داره‌ بڕاوه‌كان ببینه‌

دوو ته‌نییه‌كی پڕ داری ته‌ڕیان لێ گیرا و راده‌ستى دادگا كران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ده‌ڵێت، دوو كه‌سی سه‌رپێچیكاریان ده‌ستگیركردووه‌، دارێكی زۆرى ته‌ڕیان له‌ سنوورى ناحیه‌ى به‌مۆ بڕیوه ‌و دراونه‌ته‌ دادگا.

به‌پێی ئه‌و پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ى كه‌ بۆ 964 نێردراوه‌ ژماره‌ى ئه‌و دارانه‌ى بڕوان زیاتر له‌ 40 دارى ته‌مه‌ن جیاواز ده‌بن .

هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د سه‌عید، له‌ به‌شی راگه‌یاندنى بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، به‌ 964ـى وت، هه‌ریه‌ك له‌ (ر.ن.ع) و (ر.ن.ع) ئه‌و دوو سه‌رپێچیكاره‌ن كه‌ داره‌كانیان له‌ سنوورى ناوچه‌ى مسته‌خوان له‌ سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه‌ بڕیوه‌.

وتیشی “داره‌كان ته‌ڕن ‌و له‌ جۆرى دار به‌ڕوون”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى ئه‌م دوو سه‌رپێچیكاره‌ ده‌ست گیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دوو تۆنى كه‌ پڕى داره‌ بڕاوه‌كان بووه‌ و له‌گه‌ڵ مشارێكی داربڕین و مۆلیده‌یه‌كى كاره‌بایی 12 ئه‌مپێری.

هه‌ڤاڵ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، جگه‌ له‌م دوو كه‌سه‌ كه‌سێكی دیكه‌ش كه‌ ئاژه‌ڵداره‌ و له‌ گوندى مله‌ى گه‌چینه‌ له‌ سنوورى باڵامبۆى ناحیه‌ى سیروان ده‌ستگیر كراوه‌ به‌تۆمه‌تى هه‌ڵپاچینى چه‌ند دارێكی ته‌ڕ بۆ ئاژه‌ڵه‌كانى.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە چه‌ند كه‌سێكی سەرپێچیکاریان  دەستگیركردوون كه‌ سەرقاڵی لێدانی بیری نایاسایی بوون و بە فەرمانی دادوەری هەڵەبجە بەندکران.

فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە ئاماری ساڵێك كاركردنى بڵاوكر...

فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە ئاماری ساڵێك كاركردنى بڵاوكرده‌وه‌

پەرژینێک بۆ پاراستنی

پەرژینێک بۆ پاراستنی "خاتوون شا" دروست دەکرێت