سەرۆکی شارەوانی قسەیەکی دیکەی هەیە
نەمامگەیەکی 30 ساڵە بە شۆفڵ رووخێندرا
964+
ئەحمەد شەمزین
نەمامگەیەکی 30 ساڵە بە شۆفڵ رووخێندراو و زەوییەکەشی تاپۆکراوە، خاوەنەکەشی لە رێگەی 964ـەوە داواکاری لە حکومەت هەیە، سەرۆکی شارەوانیی سێی هەولێریش دەڵێت، تەنیا بەشە تەجاوزەکەی رووخێنراوە.
نەمامگەکە دەکەوێتە سەر شەقامی 40 مەتریی هەولێر و ئەو کەسەی کاری تێدا دەکات دەڵێت، بە بێ ئاگاداری ئەو شارەوانی رووخاندوویەتی.
خاوەنی نەمامگەکە بە 964ـی وت، “زەوی بەردەم نەمامگەکەم و بەشێکی تاپۆ کراوە لەسەر کەسێک، بەڵام من گرێبەستم هەیە و ساڵانە پارە بە حکومەت دەدەم، نازانم بۆ ئاوایان لێ کردووم”.
وتیشی، داوا لە حکومەت دەکات ئاوڕیان لێ بداتەوە و ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکات.
محهمهد یوسف بەڕێوهبەری شارەوانیی 3ی هەولێر بۆ 964 رایگەیاند، ئەو نەمامگەیە 30 ساڵە دیوار و پهرژینەكهی بە نایاسایی بووە، ئەو زەوییەی كە باسیشی دەكات 26 ساڵە تاپۆ كراوە و موڵكی ئهو كهسه خۆیەتی، سێ مانگ دەبێت ئاگادارمان كردووهتەوە ئەو چەند مەترەی پێشەوەی نەمامگەكە نایاساییە، ئەمڕۆش تەنیا ئەو شوێنەمان تێكدا كە نایاسایی بوو.
وتیشی، “نەمامگەكە بەشی پشتەوەی هەر وەك خۆیەتی، بهڵام بەشی پێشەوەی تهجاوزه و خاوەنەكەی نەیویستووە لای ببات، ئاگاداریشمان كردبووهوه، بهڵام هەر لای نەدابوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی