ئەو کچەی رفاندوویانە تەمەنی 15 ساڵان بووە

سێ‌ تۆمەتباری رفاندنی كچێكی سلێمانى دەستگیركران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌قسه‌ى “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان” له‌ سلێمانى، سێ‌ تۆمەتباری هەڵهاتوو لەسەر رفاندنی كچێك دەستگیركراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژی دژى ئافرەتان رایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بە بوونی روودانی رفاندنی كچێكی تەمەن 15 ساڵ لەشاری سلێمانی لەلایەن سێ‌ تۆمەتبارەوە، تواندراوه‌ سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ىستگیر بكرێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌، دواى وەرگرتنی بڕیاری دادوەر له‌ رۆژانی 10 و 11 ـى ئه‌م مانگه‌ له‌سنوری قەزای چەمچەماڵ هەڵهاتووەكان دەستگیركران.

تۆمەتباران جگه‌ له‌وه‌ى دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە كچەكیان فریوداوە و رفاندویانە و دواتر بردوویانە بۆ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌ و خێزان و هەڵهاتوون.

پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە، بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران راگیراون، ئەمەش بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژی دژى ئافرەتان.

لە رانیە کەسێک بە تۆمەتی رفاندنی جانتای ژنان دەستگیر ک...

لە رانیە کەسێک بە تۆمەتی رفاندنی جانتای ژنان دەستگیر کرا