لە هەولێر
“25 ملیۆن دۆلاریان بردووه و پرۆژهكهش به ناتهواوی جێهێڵدراوه”
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
ژمارەیەک هاوڵاتی لە بەرەم پڕۆژەی ئینگلیش تاوەر لە هەولێر، کە دەکەوێتە نێوان شەقامی 40 مەتری و 100مەتری گردبوونەوە، نزیکەی ساڵێکە کارکردن لە پڕۆژەکە وەستاوە، نزیکەی 25 ملیۆن دۆلاری پڕۆژەکەش دیار نییە.
رەوێن سەفین، کارمەندی نووسینگەی باغی خۆشناوەتی بۆ کڕین و فرۆشتنی زهوی و خانووبهره بە 964ـی وت، “پڕۆژەکە دەبێت ساڵی 2024 تەواوبێت، بەڵام ئێستا کارکردن تێیدا وەستێنراوە، خەڵک داوای پارەکانیان دەکەنەوە، خاوەنی پڕۆژەکەش دیار نییە “.
پڕۆژەی ئینگلیش تاوەر لە 40 نهۆم پێکدێت و 920 یەکە لەخۆدەگڕێت، 35 ملیۆن دۆلار لە هاوڵاتیان وەرگیراوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، هەندێک لە خاوەن نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە هەولێر دەڵێن، تەنیا 10 ملیۆن دۆلار خەرجکراوە و 25 ملیۆن دۆلارەکەی دیكه و خاوەنی پڕۆژەکەش نادیارن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا