پۆلیسی سلێمانی: دزی ناو کەپرەکانی دوکان دەستگیرکرا

964+
ژووری هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پیاوێکی 41 ساڵەی لە کەپرە گەشتیارییەکانی دوکان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.

پیاوەکە لە دوای سکاڵای هاوڵاتیەکەوە دەستگیرکراوە بەوەی لە کەپرەکانی دوکان دزی لێکراوە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە ئاماژەی بەوە کردووە، لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانەوە پیاوەکە دۆزراوەتەوە و گیراوە.

دەشڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی (ع، ع، ب)ـەیە و لەدایکبووی 1982ـە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

پۆلیس نەیدرکاندووە پیاوەکە چی دزیوە و بە چ رێگایەک دۆزیویانەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی "ساختەچییەکی" دەستگیر کرد