مێژووەکەی دیار نییە
تاریکە بازاڕەکەی خانەقینت بینیوە؟
964+
راژان باجەلان
ئەم شوێنە بە کۆنترین بازاڕی خانەقین ناسراوە، ئەگەرچی هیچ سەرچاوەیەکی مێژووی نییە بە دیاریکراوی ساڵی دامەزراندنەکەی دیاری بکات.
پێشتر ژمارەیەک خان لەم جێگەیەدا هەبوون کە جووڵەی بازرگانیان تێدا بووە.
خانەکان شتومەکی گوندەکانیان تێدا ساغکراوەتەوە و دواتر کۆمەڵێک دوکان بە هەڕەمەکی دروستکراون.
لەم دوواییانەشدا سەریان گیراوە و بەوەش بازاڕەکە تاریک بووە، ئەو تاریکیەش بوو بەهۆی ئەوەی کە ناوی بازاڕەکە بنرێت تاریکە بازاڕ.