قەزای کۆیە لە دوورەوە - وێنە: 964+
10 کیلۆمەترە
ئاوەدانکردنەوە: رێگایەکی گرنگی کۆیە قیرتاو دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
رێگای نێوان میرسەید – حەمامۆک قیرتاو دەکرێت و ئاوەدانکردنەوەی کۆیە دەڵێت، ئەو رێگایە زۆر گرنگە.
درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە و دەڤەری راپەڕین و سماقوڵی و کۆیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئێستا پڕۆژەکە لە تەندریندایە و ئاوەدانکردنەوەی کۆیە دەڵێت، دوای وەرگرتنی لە لایەن کۆمپانیایەکەوە راستەوخۆ کاری تێدا دەکرێت.
کۆسار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی کۆیە بە 964ـی وت، “ئەو رێگایە وەک بەدیلی رێگای هەیبەت سوڵتانە، رێگایەکی گەشتیاری و کشتوکاڵیشە و قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە و پێویستییەکی گرنگ بوو”.
وتیشی، “چوار ساڵە ئێمە بەدوای وەرگرتنی رەزامەندییەوەین بۆ چاککردنی ئەو رێگایە و خۆشبەختانە ئێستا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ئێستا نزیکەی 15 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و رێگاوبان لە سنووری قەزای کۆیە لە جێبەجێکردن.