بەستۆرە بە سیستمی ڤار خولی تۆپی پێ بەڕێوەدەبات

+964

ئەحمەد شەمزین

وەرزشوانانی بەستۆرە خولێکی تۆپی پێیان لەسەر ئاستی ناحیەکە ئەنجام دا و سیستمی ڤاریشیان بەکارهێنا.

خولەکە بەبۆنەی بەناحیەبوونی بەستۆرە رێکخرابوو، بۆیە بە ” پیرۆزە بەناحیەبوونی بەستۆرە” ش ناونرا و 52 تیپ تێیدا بەشداربوون.

ئەحمەد جەمال، رێکخەری خولەکە بە 964ی وت، خولەکە لە هیچی کەم نەبوو، سیستمی ڤار، پزیشک و پێداویستی پزیشکی لە گشت یارییەکان دابینکرا بوو.

بە قسەی ئەحمەد جەمال، یارییەکانی خولەکە لە یاریگەی شەش یاریزانی بەڕێوەچوون و سەرجەم گوندەکانی سنووری ناحیەی بەستۆرە، پیرمام، کۆڕێ، شاوێس و پیرزین بەشداربوون.

لە یاریی کۆتاییدا کۆڕێ و بەرانەتی یارییان کرد، کۆڕێ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوت و نازناوەکەی بەدەست هێنا.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

سیستمی ڤار گەیشتە یاریگەی فرانسۆ هەریری

سیستمی ڤار گەیشتە یاریگەی فرانسۆ هەریری