چاڵەکەی ژێری پڕکرایەوە

پەرژینێک بۆ پاراستنی “خاتوون شا” دروست دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەو چاڵەی کە بۆ وشککردنی دارە بەتەمەنەکەی هەڵەبجە هەڵکەندرابوو، پڕکرایەوە، بڕیاریشە پەرژینێکی فراوان بۆ پاراستنی دروست بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.10.2023، سەرهەنگ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە و ستافێکی یاوەریاندا سەردانی درەختی “خاتوون شا”یان کردووە و پێشنیارێک بۆ پاراستنی درەختەکە خراوەتەڕوو.

“دەمانەوێت چواردەوری درەختی خاتوون شا تەخت بکەین و هەر بە خۆڵەکەی چواردەوری پەرژینێکی فراوان دروستبکەین، بەڵام دەبێت بەجۆرێک بێت کە گەشتیاران بتوانن لە ژێر سێبەرەکەیدا بمێننەوە”، سەرهەنگ عەبدولڕەحمان وای وت.

داری “خاتوون شا” کە هەندێک جار به‌ دارى “حه‌وت برا” ناوى دەبرێت، یه‌كێكه‌ له‌ داره‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ پشت به‌رزاییه‌كانى گوندى چاوگ.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئاشکرابوو، کە چەند کەسێک ژمارەیەک رەگی سەرەکی درەختەکەیان بڕیوە بە مەبەستی وشککردنی.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەش دەڵێت، هەوڵدراوە دارەکە بسووتێنرێت.

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى "خاتوون شا " كه‌وت