کارەبای سلێمانی و دهۆک باش بووە
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا وەک ئێستا دەمێننەوە؟
964+
دیلان محەمەد جەزا
دۆخی کارەبا باش بووە هەر یەکە لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک رۆژانە 17 بۆ 19 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیان هەیە، بەڵام شاری هەولێر کەمترە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە 964ـی وت، ئەم وەرزە پێی دەوترێت کەش و هەوای خۆش، گەرما تینی نەماوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی دهۆک وەک یەکن، رۆژانە لە نێوان 17 بۆ 19 کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت.
وتیشی، لەبەر ئەوەی هەولێر هێشتا کەمێک گەرمای تیادا ماوە پێدانی کارەبا ناگاتە 19 کاتژمێر لە رۆژێکدا.
لەم وەرزەدا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمە، بەڵام لە وەرزی سەرمادا نەتوانرا بەرهەم سەربکەوێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە.
ئێستا رۆژانە نزیکەی چوار هەزار مێگاوات کارەبا پێویستە، بەڵام لە وەرزی هاویندا تا شەش هەزار مێگاوات سەرکەوت، لە زستانی پاردا تا حەوت هەزار مێگاوات سەرکەوت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی