رۆژ نەبووەوە تاسەیان بۆ دانرا
داواکاریەکەی خوێندکارانی شەهید شەوکەت جێبەجێ کرا
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی دوێنێ شەو دەیان خوێندکاری بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت لەهەولێر هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان کرد بۆ دانانی تاسە لەسەر شەقامەکە پارێزگاری هەولێر داواکەیانی جێبەجێکرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی خۆپیشاندەرانی کرد و بەڵێنی پێدان کە داواکەیان جێبەجێ بکات و پێش ئەوەی رۆژ ببێتەوە هەر بەو بەرەبەیانە تاسە لەهەردووسایدی بەردەم بەشە ناوخۆییەکە دانرا.
ئەیاد عەلی بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت بە 964ـی وت، کاتژمێر 1:00ـی بەرەبەیان و دوای خۆپیشاندانەکان پارێزگار بەڵینەکەی جێبەجێکرد و تاسەکان دانران.
وتیشی، ئەو خوێندکارانەی داوای ئاوی گەرم دەکەن ئاوی گەرم هەیە بەڵام ئەوە سیستمە تا سیستمی سارد نەکوژێنیتەوە سیستمی گەرم هەڵناکرێت.
دوێنێشەوی سێشەممە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای تاسە و هەندێک خزمەتگوزاریان کرد.