قایمقام دەڵێت: ئەمڕۆ زەرەری 10 دەفتەریان گەیاندووە
زێدەڕۆییەکانی بازاڕی جووت قاوەی کەرکوک لابران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
شەقامەکانی بازاڕی جووت قاوە و لەنگەی کەرکوک شوێنی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵی نەماوە و پڕ بووە لە عارەبانە، ئەمڕۆ تیمێکی لیژنەکانی زێدەڕۆیی قایمقامییەت پێی وتوون دەبێت چۆڵی بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە دوای کەوتنەوەی دوو ئاگر لە دوو شوێنی جیاوازی ئەو دوو بازاڕە، لیژنەکانی زیادەڕۆی ئەو کەپرانە رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵ هەبوو رووخاندیان.
فەلاح یایچی قایمقامی کەرکوک بە 964ـی وت، بۆیە کاسبکارانمان ئاگادارکردووەتەوە، لەکاتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو تیمەکان ناتوانن بگەنە شوێنی رووداوەکە، هەر ئەمڕۆ ئەو عارەبانانە هۆکاری زیانی چەندین دەفتەر دۆلارن بۆ ئەو دوکانانە.
کاسبکارێکی ئەو بازاڕە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “ژیانمان لەسەر ئەو بازاڕەیە و بەبێ هیچ پاساوێک دەرمان دەکەن”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی