رووفاتەکە لە پزیشکی دادی هەولێرە
964 زانیاری نوێ له‌باره‌ى رووفاته دۆزراوه‌كه‌ى ده‌شتى كۆیه ئاشكرا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و رووفاته‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له گوندێكی ده‌شتى كۆیه دۆزرایه‌وه، ئێستا له پزیشكى دادى هه‌ولێره و ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینى بۆ بكرێت و ناسنامه‌ى ئاشكرا بكرێت.
رۆژى دووشەممە 11.9.2023 لە گوندی تاڵەبانی ناحیه‌ى تەقتەقى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه، جوتیارێك لە کاتی کێڵانی زەوییە کشتوکاڵیەکەی، ئێسکوپروسکی کەسێکى دۆزییه‌وه، هه‌رئه‌وكات وتبووی، ته‌رمى پێشمه‌رگه‌یه‌كه و دواى گیانسپاردنى له ساڵى 1980 لە یەکێک لە شەڕەکان له‌گه‌ڵ حکومەتی ئەوکاتی بەعس، له‌و شوێنه‌دا نێژراوە.
ئەو جوتیارە ئەوەشی وتبوو، “پێشمه‌رگه‌كه سه‌ر به حزبی شیوعی بووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكى دادى هه‌ولێر بۆ 964 ئاشكرایكرد، ماوه‌ی 10 رۆژه ئه‌و رووفاته له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی به‌ڵگه‌ى تاوان و پزیشكى دادى كۆیه، گه‌یشتووه‌ته لایان.
وتیشی “رووفاته‌كه ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینی بۆ بكرێت و به‌م زووانه ده‌ست به پشكنیینى ده‌كه‌ین”.
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه رووفاته‌كه هیچ شوێنه‌وارێكی گولـله به ئێسكه‌كانییه‌وه دیار نیه و تا ئێستاش بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه كه ره‌گه‌زى ئه‌و رووفاته، پیاوه یان ژنه.
پێشتر، رائید هەرێم دڵشاد بەرێوه‌بەری پۆلیسی تەقتەق، به 964ـى وتبوو، دۆزینەوەی رووفاتەکە بۆ ئەوان زۆر تازەیە، ناسنامەی رووفاتەکە بۆ ئەوان روون نەبۆتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسیش له پزیشكى دادى كۆیه، به 964ـى راگه‌یاندبوو، دواى ده‌رهێنانى رووفاته‌كه راسته‌وخۆ ده‌ینێرنه پزیشكى دادى هه‌ولێر چونكه ته‌نیا له‌وێ ده‌تواندرێت پشكنیشی ئێسك بۆ رووفاته‌كان بكرێت.
له په‌یوه‌ندییه‌كى 964 یش به نوێنه‌رانى حزبی شیوعی، وتیان، ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان بیستووه و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى پشكنینیه‌كانن.
به پێی ئامارێكی 964 كه له مه‌كته‌بی شه‌هیدانى حزبی شیوعى وه‌رگیراوه، تا ئێستا ئه‌و حزبه، نزیكه‌ى 400 پێشمه‌رگه‌ى گیانسپاردووى هه‌یه و بێ گۆڕن، له گۆڕستانى كه‌سنه‌زانى شارى هه‌ولێریش مۆنۆمێنتێكی تایبه‌تیان بۆ به‌شێكیان دروستكردووه.