سێ بڕیاردرا

قایمقامیەتی سلێمانی: بەرهەمی سەوزە و میوەی عەلوەکە هاوسەنگ دەکەین

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سلێمانی، ئەو سەوزە و میوە خۆماڵیانەی لەم وەرزەدا بەرهەمیان زۆرە، هەناردەی دەرەوە و پارێزگاکانی ناوەراست و خواروی عێراق دەکرێن، ئەوانەشی کە کەمە هاوردە دەکرێن، بۆ ئەو مەبەستە قایمقامیەتی شارەکە لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.10.2023، سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئامانج لەم کارە گرنگیدانی زیاترە بە رێکخستنەوەی عەلوەی سلێمانی و هاوردەکردنی سەوزە و میوەیەکی تەندروست و دانانی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردە.

“ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە بەرهەمەکانی وەک تەماتە، خەیار، کولەکە، شوتی، کاڵەک و هەندێ بەروبومی دیکە لە بازاڕدا کەمدەکەن و پێویست بە هاوردە دەکات، ئەگەر پێویست بکات زووتر قەدەغە لەسەر بەرهەمی هاوردە هەڵدەگرین، یاخود بەپێچەوانەوە”، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی وای وت.

سەروەر عەلی بەشداربووە لە کۆبوونەوەی نێوان قایمقامی سلێمانی و لیژنەی چاودێریکردنی هاوسەنگی بەرهەم و بەروبومی سەوزە و میوە، دەڵێت، ئەم بڕیارانە دەرکراون:

1 – رێگە بدرێت ئەو سەوزە و میوە خۆماڵیانەی لەم وەرزەدا بەرهەمیان زۆرە و پێداویستی بازاڕیان پرکردۆتەوە، هەناردەی دەرەوە و پارێزگاکانی ناوەراست و خواروی عێراق بکرێن.

2 – لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە هاوکاری تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کار لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی لە عەلوەی سلێمانیدا بکەن.

3 – سەندیکای عەلوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، زیاتر چاودێری جێبەجێکردنی رێنماییەکانی پاراستنی ژینگە بکەن، بەتایبەت لە دانانی سەتلی خۆڵ.

هۆشداری لە سەوزە و میوەی خراپبووى سەر شەقامەکان دەدرێت

هۆشداری لە سەوزە و میوەی خراپبووى سەر شەقامەکان دەدرێت