بۆ ئه‌وانه‌ى كێشه‌ى ده‌م و ددان و گورچیله‌یان هه‌یه‌

خزمەتگوزاری نوێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى ده‌كرێتەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ ده‌ست به‌كاربوونه‌، كه‌ تایبه‌تن به‌ ددان و شكاندنى به‌ردى گورچیله‌.

یەکەی لێزەری ددان و شەویلاگ و ئامێری شكاندنی بەردی گورچیلە له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ دەست بەكاردەبن و ده‌بنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ بۆ هاوڵاتیان.

نەخۆشخانەی رزگاری ده‌ڵێت، بەشی نەشتەرگەری روو و شەویلاگ مانگانە خزمەتێکی زۆر پێشکەشی هاوڵاتیان دەكات و ده‌توانێت 200 نەشتەرگەری بچووك و 150 چاندنەوەی ددان بكرێت و 50 نەشته‌رگەری روو و شەویلاگیش دەكرێت، له‌ به‌شی شكاندنى گورچیله‌ش مانگانە هەزار و 200 نەخۆش دەبێندرێن.

نەخۆشخانەی رزگاری ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، كە ئامێرەکانی شکاندنی بەردی گورچیلە ESWL دوای چاکردنەوەیان لە بەشی نەشتەرگەری میزەڕۆی نەخۆشخانەی رزگاری فێركاریی دەست بەکاربوونەوە و ئێستا ئامادەن بۆ پێشوازی لە هاوڵاتیان.