شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل

ئاماری نوێ؛ تا دێت ژماره‌ی كوژراو و برینداران به‌رز ده‌بێته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستیی له‌ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ئاماری نوێی گیانله‌ده‌ستدان و بریندارانی شه‌ڕی سێ رۆژه‌ی نێوان هه‌ردوولایان بڵاوكرده‌وه‌، ئاماره‌كانیش له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دان.

ئه‌مشه‌و “دووشه‌ممه‌ 9.10.2023 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، بۆ 687 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌، كه‌ 140یان منداڵن و 105یشیان ژنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، 3726 كه‌س بریندارن و له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ 900 كوژراو، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 2500 كه‌س بریندارن.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، له‌ كه‌رتی غه‌زه‌وه‌ به‌ هه‌زاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و به‌ ده‌یان چه‌كداری بزووتنه‌وه‌كه‌ش چوونه‌ ناو ئیسرائیل، له‌ به‌رامبه‌ردا ئیسرائیلیش به‌ فڕۆكه‌ و موشه‌ك هێرشی كرده‌ سه‌ر غه‌زه‌، تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌.

"ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی ده‌كاته‌ سه‌ر غه‌زه‌"

ئیسرائیل شانسی لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەردا نییە

ئیسرائیل شانسی لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەردا نییە