بزانه ئه‌م مانگه چی وه‌رده‌گریت؟
بەرێوەبەرایەتیی خۆراکى هەولێر لیستى به‌شه‌خۆراكى هه‌شته‌مى بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، بەرچاوڕوونیه‌كی بۆ هاوڵاتیان و بریکارەکانی خۆراکی سنووره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ته‌وه و ئه‌و لیسته‌شی بۆ داناون، كه ئه‌م مانگه له بریكاره‌كان وه‌ریده‌گرن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه کۆتا رۆژی دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی هەشتەمی ساڵی 2023 بوو، ئێستا ته‌واوى ئه‌و ماده خۆراكییانه له‌لاى بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى خۆراكن.
ئه‌و ماده خۆراكییانه‌ى پێویسته بریكاره‌كان دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیانى بكه‌ن بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بریتییه له شه‌كر یه‌ك كیلۆگرام، زه‌یت یه‌ك لیتر، دۆشاوی تەماتە 400 گرام واتا یەک قوتوی بچووک، نیسك و نۆك هه‌ریه‌كه‌ى 500 گرام، برنجیش سێ كیلۆگرام.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانیان بکەن و بەشە خۆراکی مانگانەیان وەربگرن .
ده‌شڵێت “هەر هاوڵاتیەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکاره‌كه‌ى نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان و ناوی لە لیستی بریکاری دەبڕدرێت” .