تیپەکەی دۆڕا

مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا؟


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

تیپه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی، “ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی”، نه‌گه‌یشته‌ قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی یانه‌كانی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ “به‌ كاتی كوردستان” به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی سێنسێناتی دۆڕا.

مێسی دوای دابڕانی چوار یاری، له‌ گێمی دووه‌مدا به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو.

مێسی تازه‌ له‌ پێكان چاكبووته‌وه‌، بۆیه‌ هیچی پێنه‌كرا و تیپه‌كه‌شی دۆڕا، ته‌نیا 35 خوله‌كیش به‌شداری یارییه‌كه‌ی كرد.

تاتا مارتینۆ راهێنه‌ری ئینته‌ر مه‌یامی له‌ دوای یارییه‌كه‌، هۆكاری شكستی تیپه‌كه‌ی بۆ پێكانی به‌شێكی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ ده‌ رۆژی رابردوو تیپه‌كه‌ی كێشه‌ی زۆری هه‌بووه‌.

له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌، تاتا به‌ گاڵته‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی، “ئاگام له‌م بابه‌ته‌‌ نییه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ مێسی بۆ گه‌شتێك سه‌ردانی بارسێلۆنا بكات.