دوای دوو هەفتە لە بڕیاردان

بڕیاری یەکسایدکردنی شەقامی بازاڕی زاخۆ هەڵوەشایەوە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر بڕیاردرا شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی زاخۆ بکرێتە یەکساید، ناڕەزایەتیەکی زۆری دروستکرد و بڕیارەکە هەڵوەشایەوە.

رۆژی 25.9.2023 بەڕێوەبەرایەتی هاتۆچۆی زاخۆ بڕیاریدا ئەو شەقامە بکرێتە یەکساید، دوای ئەوەی دوکاندارێکی زۆر ناڕازیی بوون و وتیان قەرەباڵغیەکی زۆری دروستکردووە، هاتوچۆ بڕیاریدا وەک پێشووتر بە هەردوو ئاراستە ئۆتۆمبێڵ هاتوچۆ بکات.

مقەدم محەمەد سلێمان، وتەبێژی هاتۆچووی زاخۆ بە 964ی وت، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات دوکاندارەکان و شوفێران نیگەران بوون و خەڵکێکی زۆر داوای گەڕانەوەی دووسایدکردنیان کرد وەک شێوازی پێشووتر.

وتەبێژی هاتۆچووی زاخۆ دەڵێت، خەڵک دڵنیا دەکەینەوە هەر پرۆژەیەک لەخزمەتی گشتی نەبێت نایکەین، بۆیە لەبەرژەوەندی خەڵک بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

دوکاندارەکانی ناوبازاڕی زاخۆ نیگەرانن لە گۆڕینی سایدی...

دوکاندارەکانی ناوبازاڕی زاخۆ نیگەرانن لە گۆڕینی سایدی شەقامەکە