بەگوڕی 6.3 بووە
بەهۆی بوومەلەرەزەوە لە ئەفغانستان 120 کەس گیانیانلەدەستداوە
964+
توانا نەقی
دەورووبەری کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز رۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاند و دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.
بومەلەرزەکە بەگوڕی 6.3 روویداوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 120 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 1000 کەسیش بریندار بوون.
ئەو بوومەلەرزە بەهێزە لە نزیک شاری هیرات روویداوە و چەقەکەی نزیک بووە لە سنووری وڵاتی ئیرانەوە.
میدیا جیهانییەکان ئاماژە بەوەدەکەن چەندین بینا و باڵەخانە داڕووخاون و تا ئێستاش خەڵک لە ژێر دارووپەردووی ئەو بینایانەدا ماون و لایەنی کەم سێ پاشلەرزەش روویداوە لەو کاتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووش پارێزگای پاکتیکا لە ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک تیایدا روویدا بە گوڕی 5.9 و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 1000 کەس.