کۆتا وەجبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی بەزرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە 770 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی عێراق دابەش دەکرێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

پشکی هەرێم و لەو بڕەدا نزیکەی 180 ملیار دینارە.

موسەنا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 7.10.2023 رایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە کۆتایی بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەهێندرێت بۆ ساڵی 2023.

ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕی 500 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێم وەرگرت و بۆ هەر تۆنێکیش بڕی 850 هەزار دینار دیاری کرابوو.

لە زیاتر لە 411 ملیار دیناری شایستەی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا زیاتر لە 230 ملیار دینار گەیشتووەتە هەرێم و دابەش کراوە.

ئەمساڵ حکومەتی عێراق پێنج ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی سەرتاسەری عێراق وەرگرتووە.

سایلۆی شێخان: هێشتا %50ی پارەی گەنمی جوتیاران ماوە دابەش...

سایلۆی شێخان: هێشتا %50ی پارەی گەنمی جوتیاران ماوە دابەشبکرێت