جیاواز له‌هه‌موو بانكه‌كانى دیكه‌

بانكى شیلادزێ داواى به‌ڵگه‌نامه‌ له‌ خانه‌نشیان ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بانكى شیلادزێ  داوا له‌ خانه‌نشینان ده‌كات، هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن، ده‌نا موچه‌یان پێنادرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكیش ده‌ڵێت، داواكارى به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ هه‌ندێك كارى پێویسته‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌هیچ بانكێكی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ نه‌كراوه‌ جگه‌ له‌ ناسنامه‌ى خانه‌نشینیان هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ وه‌رگرتنى موچه‌كانیان بهێنن.

بانكی شیلادزێ، ئاگاداری هەموو خانەنشینانی پێشمەرگە دەكاتەوە، كە سبەی یەكشەممە لە كاتی هاتنیان بۆ وەرگرتنی موچەكانیان، پێویستە چەند بەڵگەنامەیەك لەگەڵ خۆیان بهێنن.

ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بانكه‌كه‌ داوایكردووه‌، بریتین له‌ كۆپییەكی كارتی مووچە و پسوولەی خۆراك و ژمارەی تەلەفۆن .

حاجى  یاسین خه‌یات، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى شیلادزێ، بۆ 964 روونیكرده‌وه‌، كه‌ داواكردنى ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ بۆ هه‌ندێك كارى پێویسته‌، له‌وانه‌ش زۆربه‌ى خانه‌نشینه‌كان تا ئێستا بایۆمه‌تریان نه‌كردووه‌.

وتیشی “به‌شێكی زۆرى خانه‌نشینان داواى ده‌رماڵه‌ى منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ بۆیان نه‌بستراوه‌”.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بانك، سنوورى پارێزگاى دهۆك جیا له‌ هه‌موو شاره‌كانى دیكه‌ تایبه‌تمه‌ندى خۆى و پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر مامه‌ڵه‌ بكات،‌ ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ پسووله‌ى خۆراك كراوه‌ته‌ ئه‌لیكترۆنى.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى بانك به‌ 964ـى داوه‌، له‌ بانكى شیلادزێ هه‌زار و 200  خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ مانگانه‌ موچه‌ى مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.

بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم: ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی وه‌رگه‌...

بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم: ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی وه‌رگه‌ڕاوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌

قایمقامی رواندز داوا ده‌كات چاو له‌ بانكی قه‌زاكه‌ی...

قایمقامی رواندز داوا ده‌كات چاو له‌ بانكی قه‌زاكه‌یان بكه‌ن