لێڤاندۆڤسکی پێکانی هەیە. فۆتۆ: AFP
لێڤاندۆڤسكی به‌شداریی كلاسیكۆ ناكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی شه‌وی رابردووی پۆرتۆ و بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا تووشی پێكان بوو، له كۆتایی گێمی یه‌كه‌م یاریگه‌ی جێهێشت، فێران تۆرێس هاته شوێنی و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی كرد.
به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت و لێڤاندۆڤسكی پێكانه‌كه‌ی قورسه و زیاتر له مانگێك له یاریگه‌كان داده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یاریزانه‌كه به‌شداریی یاریی كلاسیكۆ نه‌كات، كه 28ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
میدیای ئیسپانیا ده‌ڵێن، لێڤاندۆڤسكی به‌شداریی یارییه‌كانی داهاتووی تیپه‌كه‌ی ناكات به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ریال مه‌درید، گرانادا، ئەتلێتیک بلباو له لالیگا و شاختار له چامپیۆنزلیگ.
لێڤاندۆڤسكی ئه‌م وه‌رزه تا ئێستا له لالیگای ئیسپانیا پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستی كردووه، هەروەها لە چامپیۆنزلیگ لە دوو یاریدا خاوەنی گۆڵێک و ئەسیستێکە.