زیندانەکانی عێراق پڕن
زیاتر له هه‌زار منداڵی چه‌كدارانی داعش ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی دادی عێراق ده‌ڵێت زیاتر له هه‌زار منداڵی خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن رێژه‌ی قه‌ره‌باڵغی له زیندانه‌كانی عێراق 300%یه.
کامیل ئەمین، وتەبێژی وەزارەتی داد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاندووه، سەبارەت بە منداڵی زیندانییە ژنەکانی ناو خێزانەکانی چه‌كدارانی داعش، زیاتر لە هەزار منداڵ دیپۆرتی وڵاته‌كانیان کراون، ئێستاش نزیکەی 76 منداڵ چاوەڕێی وڵاتەکانیان دەکەن، بۆ ئەوەی داوایان بكه‌ن”.
وتیشی، کۆبوونەوەی زۆر لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە كراوه و کەناڵە دیپلۆماسییەکان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قسەیان لەسەر کردووه، جگە لەوەی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان ئەنجامدا بۆ ئەوەی هانیان بده‌ن منداڵەکانیان وەربگرنه‌وه”.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: 500 داعش لە عێراق ماون
“وەزارەتی داد و حکومەت هەموو پێداویستییەکانی پاراستنی کەرامەت و گەیشتن بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و خۆراکی بۆ ئەو منداڵانە دابینکردووە، هەروەها ڕێگە دراوه پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکانیان لە دەرەوەی عێراق بكه‌ن، وەزارەت ئامادەی تەواوی هه‌یه بۆ هاوکاریکردن سەبارەت بە داواکاری بۆ وەرگرتنی نموونە و بەڵگەنامەی DNAی ئەم منداڵانە بۆ پشتڕاستکردنەوەی نەتەوەکانیان”، کامیل ئەمین وای وت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دادی عێراق پاکێجێکی چاکسازیی راگەیاند، لەوانە کردنەوەی زیندانە نوێیەکان، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چارەنووسی منداڵی ژنە زیندانیانی چه‌كدارانی داعش، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی دیكه.
وتەبێژی وەزارەتی داد ده‌ڵێت، “زیندانەکان بەدەست قەرەباڵغییەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی 63 هەزار زیندانی هەیە، لە کاتێکدا توانای زیندانییەکان لە 25 هەزار کەس تێناپەڕێت، واتە ڕێژەی قەرەباڵغی دەگاتە لە سەدا 300”.
منداڵ و خێزانه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، به ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌مپی داخراوی جه‌دعه 1 له موسڵ كۆكراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه له كه‌مپی هۆڵ له سووریا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه عێراق، ته‌نیا له ته‌مموزی رابردوو 560 كه‌س، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن له كه‌مپی هۆڵه‌وه گواستراونه‌ته‌وه كه‌مپی جه‌عده، كه به پێی بڕیار ئه‌وانه ماوه‌یه‌ك له‌وێ ده‌مێننه‌وه و ئه‌وه‌ی بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ناو كه‌سوكار و خانه‌واده‌كه‌ی، ده‌توانێت بڕوات، ئه‌وانه‌شی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی عێراقن، پێویسته وڵاته‌كانیان وه‌ریانبگرنه‌وه.