وتاری هەفتەی رابردوو لەبارەی چی بوو؟

لە چاکسازییەکان وتاری ئاینی پێشکەشدەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی شیاندنەوە و ئاڕاستەکردنی سزادراوان، مامۆستایانی ئاینی وتار بۆ راگیراوان پێشکەش دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.10.2023، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە 964ـی راگەیاند، مامۆستایانی ئاینی ئامۆژگاری و رێنوێنی راگیراوان دەکەن و ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ چاکسازییەکاندا هەیە.

وتاری ئەم هەفتەیەی چاکسازی ژنان و منداڵان لە هەولێر، لەلایەن مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانکۆ د. ئەحمد سیدا، لەژێر ناوی “خۆت بناسە و گەشبین بە” بۆ بەشێك لە نەوجەونانی راگیراو پێشکەشکرا.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی دەڵێت، ئەم کارە خزمەت بە پڕۆسەی چاکسازی کۆمەڵایەتی دەکات و بەشێکە لە ئاڕاستەکردنی ئاینی و کاریگەریی لەسەر بیر و رەفتاری راگیراوان و سزادراوان، هەروەها دووبارە شیاندنەوەیان پتەوتر دەکات.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج هەزار زیندانی لە شەش چاکسازیدان.

بێ بەرامبەر نەشتەرگەری دڵ بۆ راگیراوانی چاکسازییەکان ...

بێ بەرامبەر نەشتەرگەری دڵ بۆ راگیراوانی چاکسازییەکان دەکرێت