چیرۆکەکانی دیاریکردنی ئەو رۆژە چین؟
بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە جەژنی نیشتمانی عێراق؟
964+
فەهمی نەبی
ئەمڕۆ 91 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دیاریکردنی جەژنی نیشتمانیی عێراق ئەمەش دوای ئەوەی دوو ساڵ بەر لەوە عێراق رێکەوتنی ئیمزاکرد بۆ دەرچوونی لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا.
ئەمڕۆ سێشەممە 3.10.2023 لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەتە پشووی فەرمی و لە رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم جێگیرکراوە.
لە ساڵی 1932 عێراق رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی بۆ جەژنی نیشتمانی عێراق دیاریکرد، لە ئەیلولی ساڵی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر دیاریکردنی ئەو رۆژەدایەوە.
عێراق لە ناوچەکە یەکەم وڵاتی عەرەبی بوو کە سەربەخۆیی بەدەستبێنێت، لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان ریزبەندی 57-مین وڵاتانی وەرگرتووە.
لەبارەی دیاریکردنی ئەو رۆژە ناکۆکی زۆر هەبووە، دوای ساڵی 1958 حکومەتەکانی عێراق ئەو رۆژەیان بە رۆژی نیشتمانی نەدەزانی، بەڵام دوای ساڵی 2003 داواکرا رۆژی کۆتاییهانتی دەسەڵاتی حزبی بەعس بکرێتە رۆژی نیشتمانی، دوای ناڕەزایی زۆر ئەو رۆژە رەتکرایەوە و ساڵی 2020 حکومەتی عێراق دووبارە بڕیاری دا رۆژی 3ی تشرینی یەکەم بکاتەوە جەژنی نیشتمانیی عێراق.