ئامێرەکەی بیلالی حەبەشی لە بەسرەیە

+964

ژووری هەواڵ

لە بەسرە پیاوێک هەیە دەڵێت جنۆکە بانگ دەکەم و لەلەشی خەڵک دەری دەکەم، ئامێرێکی تایبەتی هەیە کە لە قیسارەی سەردەمی کۆن دەچێت، بەڵام ئەمەیان هەندێکیان جیاوازە و دەڵێت کاتی خۆی بیلالی حەبەشی لەم جۆرە ئامێرەی ژەنیوە.

حەیدەر ناجی پیاوێکی دانیشتووی بەسرەیە، پەیامنێری 964 چوو بۆ لای و پرسیاری ئامێرەکەی لێکرد، ئەو سوورە لەسەر ئەوەی ئامێرەکە میوزیک نییە، بەڵکو رۆحانییە و لەگەڵ جنۆکە مامەڵە پێدەکات، دەیانهێنێت و دەریان دەکات.
ئەم ئامێرە تەمەنی سێسەد ساڵ دەبێت، لای ئەسمەرەکانی بەسرە دڵخوازە و زۆریان بڕوایان پێیەتی، چەند کەسێکی وەک ئەم حەیدەرە هەیە بەکاری دەهێنن.

ئەوەی زیاتر پیرۆزی کردووە لەلایان ئەوەیە کە دەڵێن بیلالی حەبەشی ژەنیویەتی، حەبەشی هاوەڵی پێغەمبەری ئیسلام بووە و یەکەم بانگبێژە لە مێژووی ئیسلامدا.