تانکی کۆنکریتیان بۆ دروستکرا
گۆپاڵە کێشەی ئاوی نەما
964+
پێشەوا محەمەد
تانکییەکی کۆنکرێتی گلدانەوەی ئاو بۆ شارۆچکەی گۆپاڵە دروستکرا و لەمەودوا کێشەی خەزنکردنی ئاویان نامێنێت.
تانکییەکە بە زیاتر لە 85 ملیۆن دینار و لەسەر بوودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان جێبەجێکراوە.
سیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، تانکییەکە 300 مەتر سێجا ئاو هەڵدەگرێت و 1000 هاوبەشی ئاو لێی سوودمەند دەبن.
وتیشی، “گۆپاڵە کێشەی ئاوی نەبوو، بەڵام کێشەی کەمی خەزنکردنی هەبوو، چونکە یەک تانکیان هەبوو، ئێستا بەوەوە بووە بە دوو تانکی و ئەو کێشەیەشیان نامێنێت”.
شارۆچکەی گۆپاڵە لە رووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای بازیانە، دانیشتووانەکەی نزیکەی پێنج هەزار هاوڵاتی دەبێت.