دیمه‌نێكی گۆشتى سوور له دوكانى گۆشتفرۆشێكی سلێمانى. وێنه: 964+
لەو رێژەیە چەندی لە ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت؟
ساڵانه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به 8000 تۆن گۆشتى سووره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه پشت به پڕۆژه ناوخۆییه‌كانى ببه‌ستێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى گۆشتى سوور، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 45% خواستى ناوخۆ له‌و گۆشته له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێت.
فیراس سدیق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به 964ـى راگه‌یاند، نه‌تواندراوه له ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان خواست بۆ گۆشتى سوور پڕبكرێته‌وه، بۆیه ناچارن له ده‌ره‌وه هاورده‌ى بكه‌ن.
وتیشی “ساڵانه بۆ ناوخۆى هه‌رێم پێویتسیمان به هه‌شت هه‌زار تۆن له گۆشتى سوور هه‌یه، به‌ڵام پڕۆژه ناوخۆییه‌كان ناتوانن ئه‌و رێژه‌یه به‌رهه‌م بهێنن”.
به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ى 100 پڕۆژه‌ى قه‌ڵه‌وكردنى گۆلك هه‌یه كه تیایدا 78 هه‌زار گۆلكی تێدا به‌خێوده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سامانى ئاژه‌ڵ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه به‌و ژماره پڕۆژانه‌ى له‌ناو هه‌رێم هه‌ن، ته‌نیا تواندراوه 55%ـى خواستى ناوخۆ له گۆشتى سوور پڕبكاته‌وه و 45% ـه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت.