تەمەنی 17 ساڵانە

ژنێک لە لایەن دوو زڕبرایەوە کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

دوێنێ هەینی ژنێکی تەمەن 17 ساڵ لە شاری سەردەشت “لە لایەن بنەماڵەکەیەوە” کوژرا و رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، “کوشتنەکە بە بیانووی شەرەفە”.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 30.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، “ئەو ژنە لە تەمەنی 16 ساڵیدا بە زۆر بەشوو دراوە بە ئامۆزایەکی خۆی”.

ئاماژە بەوەش دراوە، “لە لایەن دوو زڕبرای خۆیەوە کوژراوە”.

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە لایەن باوکییەوە کوژرا

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە لایەن باوکییەوە کوژرا