سێ رۆژ لەمەوبەر بوو

بە ئۆتۆمبێڵەکەی لە هاوڵاتیەکیدا و کوشتی ئەمڕۆ دەستگیرکرا

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو شۆفێرەیان دەستگیرکردووە کە رۆژی 27.9.2023 لەسەر رێگای پیرمام هاوڵاتیەکی شێلا و دواتر گیانی لەدەستدا.

شۆفێرەکە دوای رووداوەکە هەڵهاتبوو، ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ شەممە ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە.

تۆمتەتبارەکە ناوی (م .خ. پ)ە، ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە ئەو کەسە بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.

رووداوەکە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو بووە، کاتژمێر 3:30 ئەو ئۆتۆمبێڵە لەو هاوڵاتیەی داوە.

شوێنی رووداوەکە لەنزیک زین سیتی بووە، لەسەر شەقامی هەولێر – پیرمام، لەو شوێنەی رووداوەکە لێی روویداوە، هیچ پردێکی پەڕینەوەی هاوڵاتیانی تێدانییە.

ئۆتۆمبێل کەسێک دەکوژێت و جێی دەهێڵێت

ئۆتۆمبێل کەسێک دەکوژێت و جێی دەهێڵێت