زۆری نەماوە

لە باخی شار پێشانگای خواردنە کوردەواریەکان کراوەتەوە

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

ژنان پێشانگایەکی کاری دەستی و خواردنی کوردەواریان لە باخی شار لە هەولێر کردووەتەوە، رۆژانە چەندین جۆر خواردنی کوردەواری پێشکەش بە سەردانکەران دەکەن.
پێشانگاکە سێ رۆژە بەردەوامە و چەند کاتژمێرێکی ماوە کۆتایی بێت، سەدان کەس لەوانەی ئارەزووی خواردنی کوردەواریان هەیە سەردانیان کردووە.

کوبەی برنج و ساوەر، یاپراخ، کفتەی دۆخەوا و عەجەمی، بریانی، شفتە، دۆڵمەی سپی و ئاشی ماست، ئەو خواردنانەن کە ژنان لە پێشانگاکەدا دروستیدەکەن و دەیفرۆشن.

نەسرین بایەزید، خاوەنی چێشتخانەی دۆغەوایە و پێنج ساڵە ئەم چێشتخانەیەی هەیە، بە 964ـی وت، “لەناو شاردا خواستێکی زۆر لەسەر خواردنەکانیان هەیە، ئەو خواردنەی ئامادەی دەکەن بە ماوەیەکی کەم هەمووی دەفرۆشرێن”.

زیاتر لە 20 ژن لەم پێشەنگایەدا بەشدارن کە لە 28ـی ئەیلوولەوە کراوەتەوە، خواردنەکان بە نرخێکی هەرزانتر بە هاوڵاتیان دەدەن بەراورد بە شوێنی چێشتخانەکانیان.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین