سبەی یارییەکانی پێش کۆتاییە

لە بالەی کچان کۆمەڵێک بردنەوەی نوێ تۆمارکران

964+
هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە چوارەم رۆژی یارییەکانی خولی بالەی کچانی عێراق ئەنجامەکان پێشبینیکراو بوون یانە بەهێزەکان بردیانەوە.

ئەمرۆ هەینی و لە یەکەم یاریدا، یانەی تەقتەق بە سێ سێتی بێ وەڵام، لە بەسڕەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا گەیشتە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە.

لە یاری دووەمدا، بەهۆی ئامادەنەبوونی قەرەقۆش ئەمانەی بەغدا بە سێ سێتی بێ وەڵام بە براوە دانرا، هەروەها یانەی ئەفرۆدێت بە سێ سێتی بێ وەڵام شکستی بە ئافرەتانی هەولێر هێنا.

قۆناغی یەکەمی بالەی کچانی عێراق کۆتایی هات

قۆناغی یەکەمی بالەی کچانی عێراق کۆتایی هات

سەنحاریبیش بەئاسانی و بە سێ سێتی بێ وەڵام، لە ئەرمەنی بردەوە، ئەکادیش بە هەمان ئەنجام و بە سێ سێتی بێ بەرامبەر لە سلێمانی بردەوە.

لارا رێبواری یاریزانی یانەی ئەرمەن لە لێدواێکدا بە 964ی وت، ئەنجامی ئەمڕۆمان وەک پێویست نەبوو، بەڵام لە داهاتوودا هەوڵی باشترکردنی ئەنجامەکان و ئاستی یانەکەشمان دەدەین.

بڕیارە سبەی یارییەکانی رۆژی پێش کۆتایی خولەکە، لە هۆڵی وەرزشی یانەی ئەکادی عەنکاوە بەڕێوەبچن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا