بۆ بەشە خۆراکی مانگانەیە

نیسکی کەنەدی و برنجی تایلەندی گەیشت

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی و 10 حاویەی پڕ لە نیسکی سووری کەنەدی گەیشتووە.

ئەمڕۆ هەینی لەرێگەی کەشتی MAGNHILD THOR 42 ئەو برنجە تایلەندییە گەیشتووەتە کەناراوەکانی ئوم قەسر، هاوکات نیسکە سوورە کەنەدیەکەش لەهەمان رێگەی دەریاییەوە گەیشتووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی بازرگانی بێت، دوای پشکنین بۆ برنج و نیسکەکە دابەشی سەر بریکارەکانی خۆراک دەکرێت بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوبەشانی بەشە خۆراکی مانگانە.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی، هەر مانگێک 41 ملیۆن و 300 هاوڵاتی عێراقی لە بەشەخۆراکی مانگانە سوودمەند دەبن.

بەگوێرەی لێداونێکی نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم کە پێشتر بۆ 964 وتبووی، ئەو مادە خۆراکیانەی لە بەغداوە دێن، لە هەولێر دووبارە پشکنینیان بۆ دەکرێتەوە.

ئه‌و بەشەخۆراكه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دێت له‌هه‌ولێر پش...

ئه‌و بەشەخۆراكه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دێت له‌هه‌ولێر پشكنینى بۆ ده‌كرێته‌وه‌

وەزارەتی بازرگانی عێراق: قەیرانی خۆراکی جیهانی کاریگە...

وەزارەتی بازرگانی عێراق: قەیرانی خۆراکی جیهانی کاریگەری لەسەر عێراق نەبووە