منداڵانی پەروەردەی تایبەت تا پۆلی 6 بۆیان هەیە بخوێنن

964+
دیلان محەمەد جەزا

بەردەوام دایکان و باوکان چاوەڕوانی گەورە بوونی منداڵەکانیانن، بەڵام دایکان و باوکانی منداڵانی پەروەردەی تایبەت بە پێچەوانەوەن و نایانەوێت گەورە ببن.

بەهۆی نەبوونی ژووری سەرچاوە و مامۆستای پەروەردەی تایبەت لە قوتابخانە ناوەندییەکان، منداڵانی پەروەردەی تایبەت گرفتی خوێندنیان بۆ دروست دەبێت. یەکێک لەو دایکانەی منداڵەکەی تەمەنی گەورە بووە و چیتر لە قوتابخانەکەی وەرناگیرێتەوە.

لە شاری سلێمانیدا 214 قوتابخانە ژووری سەرچاوەیان هەیە، منداڵانی پەروەردەی تایبەت وەردەگرن، بەڵام هەندێکیان دوای تەواوبوونی پۆلی شەشی سەرەتایی گرفتیان بۆ دروست دەبێت.

لە شاری سلێمانی 209 مامۆستا و چاودێری پەروەردەی تایبەت هەیە لە ناوەندەکانی خوێندندا، بەڵام سەرجەمیان لە قوتابخانە سەرەتاییەکانن، لە قوتابخانە ناوەندییەکاندا گوێ بەم بابەتە نادرێت.

گرفتی سەرەکی دایکان و باوکان نەبوونی ژووری سەرچاوەیە لە قوتابخانە ناوەندی و ئامادەییەکان، هەندێکیان ناچارن منداڵەکانیان ببەنەوە ماڵەوە.

لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای سلێمانیدا 4244 قوتابی پەروەردەی تایبەت هەیە بە سەرجەم جۆرەکانیەوە.

پەروەردەی دەربەندیخان داوای پسپۆڕی

پەروەردەی دەربەندیخان داوای پسپۆڕی "پەروەردەی تایبەت" دەکات