بزانە ئەو شوێنەی ئاگری گرتووە کوێیە

ئایا لە بەعشیقە هۆڵی ئاهەنگێڕان ئاگری گرتووە؟

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە بەعشیقە هۆڵێک ئاگری گرتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی بەعشیقە هۆڵی باخچەیەکی ساوایان ئاگری گرت و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە بەزوویی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.

عەقید سەعەد ئەلخەتابی، وتەبیژی بەرگری شارستانی موسڵ بە 964ی وت، ئەو ئاگرەی ئەمرۆ روویداوە لە ناحیەی بەعشیقە هۆلی ئاهەنگ نەبووە، بەڵکو لە تەنیشت کەنیسەی مارگۆرگیس لە بەعشیقە هۆلێکی باخچەی ساوایانە و بەهۆی مۆلیدەکەیەوە شۆرتی کارەبا دروست بووە و ئاگرەکە دروستبووە”.

وتەبیژی بەرگری شارستانی موسڵ وتیشی، “هەر زوو تیمەکانمان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و هیچ زیانی گیانی نەبووە”.

دوای ئاگر گرتنی هۆلەکە، وا بڵاوکرایەوە ئاگرە لە هۆڵێکی ئاهەنگ گێڕان، بەڵام وا نەبوو.

دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌ ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه‌ له‌ قه‌زای حه‌مدانیه‌، ئاگر له‌ هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌ ، كه‌ ده‌وترێت زیاتر له‌ 800 كه‌س له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداربوون.

به‌م پێیه‌ ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 116 كه‌س به‌ پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 200 كه‌سیش بریندارن.

داڕشتنەوە: فەهمی نەبی

تا ئەمڕۆ یاریی ئاگرین لە هۆڵی ئاهەنگەکانی پارێزگایەکی ...

تا ئەمڕۆ یاریی ئاگرین لە هۆڵی ئاهەنگەکانی پارێزگایەکی هەرێم قەدەغە نەبووە

سوودانی: كه‌مته‌رخه‌مه‌كان سزا ده‌درێن و برینداره‌...

سوودانی: كه‌مته‌رخه‌مه‌كان سزا ده‌درێن و برینداره‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌