گرافیك: 964+
چەندین حاڵەتی دیکەش وەردەگرن
له كۆیه سه‌نته‌رێكی ئۆتیزم بۆ 120 حاڵه‌ت ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كار بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكی ئۆتیزم له سنورى قه‌زاى كۆیه ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت، پێشتر ده‌یویست خول بۆ كه‌سوكارى ئه‌و حاڵه‌تانه بكاته‌وه، به‌ڵام كه زانى حاڵه‌ته‌كان زۆرن بیرى له سه‌نته‌رێك كرده‌وه.
له كۆیه، رێكخراوێكی ئۆتیزم و سه‌نته‌رێكی سه‌ر به‌حكومه‌ت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌یه، به‌ڵام د. شكار عه‌بدولڕه‌زاق به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و سه‌نته‌ره نوێیه، دەڵێت “كارى ئه‌و سه‌نتەرو رێكخراوه وه‌ك پێویست نییە”، بۆیه ئه‌وان بیریان له كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكی نوێ كردووه‌ته‌وه.
د. شكار به 964ـى وت “له سنوورى كۆیه نزیكه‌ی 120 حاڵه‌تى ئۆتیزم هه‌ن كه 95 حاڵه‌ت له‌ناوه‌ندى كۆیه و 25 حاڵه‌تیش له ناحیه‌ى ته‌قته‌قن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سه‌نته‌ره‌كه‌یان تایبه‌ت نابێت به ئۆتیزم به‌ڵكو حاڵه‌ته‌كانى وه‌ك بیرکۆڵ، فرەجوڵە، کەم تەرکیز، دواکەوتنی قسەش وه‌رده‌گرن، چونكه به‌پێی قسه‌ى ناوبراو راهێنان و هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
سەنتەره‌كه ناوى ئایرینه بۆ ڕاهێنانی مناڵانی ئۆتیزم و ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له رۆژی پێنجشەممە 21.9.2023 ده‌ست به‌ناونووسینى ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌كات .