گۆڤەند عەبدولخالق. فۆتۆ:964
رای جیاواز هەیە
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق بۆ 964: ئه‌گه‌ری دواخستنی خولی عێراق هه‌یه
964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد، كێشه‌یان هه‌یه و ئه‌گه‌ری دواخستنی خولی عێراق له ئارادایه، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی فیدراسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، خوله‌كه دواناخرێت.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به 964ی راگه‌یاند، به‌شێك له یاریگه‌ی یانه‌كانی خولی پڕۆلیگی عێراق ئاماده‌نین، بۆیه به ئه‌گه‌رێكی زۆر ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولی عێراق دواده‌كه‌وێت.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق خۆی كێشه‌ی هه‌یه و هیچ ئاماده‌ییه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ نییه، كه بریاره وه‌رزی نوێ خولی عێراق ببێته پیشه‌گه‌ری، دوای رێككه‌وتنی فیدراسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی لالیگا و فیدراسیۆنی ئیسپانیا، كه به هاوكاریی ئه‌وان خوله‌كه ده‌كرێته پیشه‌گه‌ری.
گۆڤەند عەبدولخالق سکاڵا لەسەر کەناڵێک تۆمار دەکات
هاوكات له به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د موسه‌وی ئه‌ندامی فیدراسیۆنی عێراق به ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی وتووه، خوله‌كه دواناخرێت و له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، یارییه‌كانی خوله‌كه له چوار یاریگه‌ی هه‌رێمی كوردستان “هه‌ولێر، دهۆك، زاخۆ و سلێمانی”، له‌گه‌ڵ یاریگه‌كانی به‌سڕه و نه‌جه‌ف، زه‌وڕا و كه‌رخ به‌ڕێوه‌ده‌چن، تا یاریگه‌كانی دیكه‌ش ئاماده ده‌بن.
بڕیاره له 20.10.2023 یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی عێراق ده‌ستپێبكات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا