دیمه‌نێكی ئه‌و زانكۆیه‌یه كه ئه‌و شه‌ش خوێندكاره‌ى لێ ده‌رچوونه.. وێنه: راگه‌یاندنى زانكۆ
كه‌وتونه‌ته ناو ململانێی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
شەش دەرچووی خانەقین مافى دامه‌زراندنیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه
964+
راژان باجەلان – خانه‌قین
شەش دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی دانیشتووی خانەقین، كه‌وتوونه‌ته ناو ململانێی نێوان هەردوو حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم و ئەگەری دوورخستنیان هەیە لە دامەزراندن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت، خه‌ریكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌و ده‌رچووانه‌ن.
پاش تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ لە یەکێک لە زانکۆ ئەهلییەکانی عێراق، شەش دەرچوی بەشە پزیشکییەکان کە لە ئامادەییە کوردییەکانی شاری خانەقین تەواویان کردووە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕوانامەکانیان راستاندنی بۆ ناکات بە بیانووی ئەوەی ئەم زانکۆیە له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، دانى پێدانەنراوە.
سارا عەلی، وه‌كو نوێنه‌رى ئه‌و ده‌رچووانه و بەشی شیکاری نەخۆشییەکانى زانکۆی (بلاد الرافدین)ـى ته‌واو كردووه، بە 964ـی وت، دامەزراندنی سەرتاسەری لە عێراق وەک گشت ساڵێک بۆ بەشە پزیشکییەکان هاتووە و ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ئەم کێشەیە بەرۆکی دەرچووانی ئەم زانکۆیەى ئه‌وان دەگرێتەوە.
ده‌ڵێت “لە نێو هەزاران کەس تەنیا ئێمه كه شەش کەسین و خەڵکی خانەقینین، خوێندنی کوردیمان تەواوکردووە، به‌ڵام وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راستاندن بۆ بڕوانامەکانمان ناکات”.
داواكاریشه ئه‌و كێشه‌یه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مافه‌یان پارێزراو بێت.
لای خۆیه‌وه، محەمەد قوتەیبە ئەندامی پەرلەمانی عێراقی و سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق بە 964ـی راگه‌یاند، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئەم چەند دەرچووەن و وتیشی “داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە ئەم شەش کەسە لە راستاندنەوەی بڕوانامەکان ببەخشن، بۆ ئەوەی لە دامەزراندن مافیان نەفەوتێت “.
964 دەزانێت، دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان ته‌واوی عێراقی گرتووەتەوە و ژمارەیان 45 هەزار پلەی وەزیفی تێپەڕاندووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی خانه‌قین هه‌لی كاری راگه‌یاند